بەغدا - INA
وەزارەتی ناوخۆ پشتڕاستی كردەوە ئەمڕۆ یەكشەممە هیچ بڕین و داخستنی دەروازە سنوورییەكان لە كاتی دەنگدانی تایبەت و گشتیدا نیە.
عەمید میقداد میری وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ناوخۆ و ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: وەزارەت پشتڕاستی دەكاتەوە كە هیچ بڕین و داخستنی دەروازە سنوورییەكانی عێراق نیە لەكاتی دەنگدانی تایبەت ودەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی ساڵی 2023.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بەپێی ئەو پلانانەی بۆ ئەم مەبەستە داڕێژراون، ڕەوتی جوڵەی زۆر بەرز دەبێت.