بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە ڕۆژانی 18 و 19ی ئەم مانگەی ڕاگەیاند.
نووسینگەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی دەستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان عومەر ئەحمەد محەمەد بە یاوەری سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردنەكان عەباس فەتلاوی كرد لە كۆمیسیۆن، ئاماژە بەوەش دەكات كە سودانی پێداچوونەوەی بە كورتەیەكدا كرد كە دوایین ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی لەخۆگرتبوو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كە بڕیارە لە 18ی كانوونی دووەمدا ئەنجام بدرێت.
سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردووەتەوە، بەپێی بەیاننامەكە: حكومەت بەپەرۆشە بۆ سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، بەو پێیەی شایستەیەكی دەستوورییە، هەروەها گرنگی ئامادەكردنی سەرجەم مەرجەكانی سەركەوتن بۆ ئەوەی ئەنجامەكان دەربڕینی ڕاستەقینەی ئیرادەی گەلی عێراق، دڵنیابوون لەوەی كە بە شێوەیەكی دادپەروەرانە و شەفافانە بەڕێوەدەچن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا 12ی كانوونی دووەم وەك وادەی ڕادەستكردنی قوتابخانەكان بە كادیرانی كۆمسیۆن دیاریكرا، بەمەبەستی ئامادەكردنی مەرجەكان بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە قوتابخانەكان بۆ ماوەی هەفتەیەك، هەروەها وەك ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت لە 18 و 19 ی كانوونی دووەمی ئەم مانگە دەبێت، كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە لە دانیشتنی داهاتوویدا پەسەند دەكرێت.