پەروەردە بۆ ماوەی هەفتەیەك دەوامی خوێندن ڕادەگرێت

ناوخۆ
  • 10-12-2023, 17:58
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پەروەردە ڕاگرتنی دەوامی خوێندنی بۆ ماوەی هەفتەیەك ڕاگەیاند.
    وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : بڕیاردرا دەوامی فەرمی لەسەرجەم قوتابخانەكان ڕابگیرێت، كە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەستپێدەكات كە دەكاتە 12/12/2023، بۆ ماوەی یەك هەفتە تەنها و كە كاتی دەوام لە ڕۆژی چوارشەممە دەست پێدەكاتەوە،كە هاوتایە لەگەڵ 12/20/2023. بە ئاماژەدان بەوەی كە ڕاگرتنی كاتەكانی دەوام لە جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی حكومەتی نیشتمانی و ئامادەكارییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئامادەكاری ناوەندەكانی هەڵبژاردن لەناو دامەزراوە پەروەردەییەكاندا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە :  ستافی پەروەردە و ئیدارەی قوتابخانەكانم ئاڕاستە كرد كە هاوكاری تەواو لەگەڵ لیژنەی باڵا و كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بكەن بۆ ئەوەی ئەم جومگە گرنگە و زەماوەندە دیموكراسییە نیشتمانییە سەركەوتوو بن.