بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردە ڕەتیکردەوە لە ماوەی ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت، هیچ پەککەوتنێک لەپرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکاندا هەبووبێت.
"کەریم سەید" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- دەنگۆی بە هەبوونی پەککەوتنی خوێندن لە قوتابخانەکان لە ماوەی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی کە بڕیارە لە 18ی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێت، دوورە لە ڕاستییەوە.
ووتیشی :- وەزارەتی پەروەردە هەماهەنگی هەیە لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵا بۆ سەرخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن و پابەندە بەبڕیارەکانی حکومەت جا سەبارەت بە پەکخستن بێت یان نا.