لە ساڵیادی سەرکەوتندا دەزگای ئاسایشی نیشتمانی جەخت لەسەر نەهێشتنی پاشماوەکانی تیرۆر دەکاتەوە

ئەمنی
  • 10-12-2023, 16:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،لە شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا،دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەڵێنی خۆی دەپاتدەکاتەوە  کە بەردەوام بێت لە هەوڵ و تواناکانی  تا گەیشتن بە عێراقێکی سەلامەت و سەقامگیر.
    دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە :-لە شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتن بەسەر تیرۆردا، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی گەرمترین پیرۆزبایی خۆی  بۆ گەلی عێراق بە گشتی و پاڵەوانە ئازاکانمان لە  هێزە چەکدارەکانماندا دەنێرین کە نایابترین وێنەی بوێری و قوربانیدانیان بە کارەکانیان نووسیوە لە ڕێگەی ئەوانەوە  تیرۆر و پاشماوەکانی شکست پێهات و خەڵکی مەدەنی لە ژێر دەسەڵاتی ڕزگار کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-شەهید و بریندارەکانمان لەبیرناکەین کە خوێنی بێتاوانی خۆیان بەخشی بۆ ئەوەی ڕێگەی سەرکەوتن و مێژوویەکی پڕ لە شەرەف دروستبکەن.
    دەزگاکە دووپاتیشیکردۆتەوە :-کە بەم  بۆنەوە بەڵێنی بەردەوامبوون لە هەوڵەکان و هەڵمەتەکانمان دەکەینەوە  تا گەیشتن بە سەلامەت و سەقامگیری بۆ