وەزارەتی ڕۆشنبیری: سەرۆک وەزیران وەریایی داوە بە هونەرمەندان لە بەرهەمی هونەری بۆیە هەمووان ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەبینەوە

هونەر
  • 10-12-2023, 15:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"فازل بەدرانی" بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:"محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران بە تەواوی ئاگاداری گرنگی ڕۆشنبیرییە لە دروستکردنی هۆشیاری لەنێو کۆمەڵگەی عێراقدا لە رووبەڕووبونەوەی  دیاردە نەرێنییە جیاوازەکانی توندوتیژی  بە فۆرمە جۆراوجۆرەکانیەوە،وەک توندڕەوی و تیرۆر و ئەو کێشە کۆمەڵایەتیانەی کە وڵات تووشی گرفتاردەکەن.
    بەدرانی ڕاشیگەیاند:- سەرۆک وەزیران خواستی لەسەر  گەشەپێدانی هزری و ڕۆشنبیری و هونەری هەیە و ئەمەش زیاتر لە جارێک لە ڕێگەی پاڵپشتی دووبارەبۆتەوە، لەوڕوانگەیەشەوە بەم دواییانە 13 ملیار و نیو دینار بەخشرا، هاوکات پێش ئەویش پاڵپشتی داراییش کراوە بڕی 5 ملیار دینار بۆ سینەما و شانۆ و 3 ملیار دیناری تریش پێشتر بۆ پاڵپشتی لە یەکێتی نووسەران تەرخانکراوە.
    لە درێژەی قسەکانیدا بەدرانی دەڵێت:- پلەبەندی دەوڵەتی عێراق بە نوێنەرایەتی "محەمەد شیا سودانی" سەرۆکوەزیران زۆر بە پەرۆشە بۆ لایەنی ڕۆشنبیری کۆمەڵگەی عێراق و وەزارەتی ڕۆشنبیری تیمی تەکنیکی و تیمی کاری تایبەتمەندی پێکهێناوە بۆ پۆلێنکردن لەسەر پڕۆژەکان،کە بڕی پاڵپشتییەکە دەگاتە 13 ملیار و 500 ملیۆن دینار.
    ئاماژەی بەوەشکرد:-وەزارەتەکەی تیشک دەخاتە سەر سینەما و شانۆ، و بەڵێنی بەرهەمهێنانی چەندین بەرهەمی دراماتیک و سینەمایی دەدات بۆ بەدەستهێنانی خواستی بینەر و گەنجان.
    ووتیشی :- سەرۆک وەزیران  لەگەڵ ژمارەیەک هونەرمەند و نووسەر  و مۆسیقاژەن و ستافی پێشکەوتوو لە وەزارەتی ڕۆشنبیری کۆبووەتەوە، باسیان لە بەرهەمی هونەری بە وریاییەوە کردووە،بۆیە هەمووان ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەبینەوە.