بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیوا "یەحیا ڕەسووڵ " وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،بەبۆنەی ڕۆژی سەرکەوتنەوە، لە وتارێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە،ڕایگەیاند:لە شەشەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی خاکەکەمان لە چەتەکانی تیرۆریستی داعش،سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی کەسوکاری شەهیدان و خەڵکی ئازاو هێزە چەکدارەکانمان و بریندارەکان بۆ قوربانییە گەورەکانیان لە پێناوی نیشتیمانەکەیان دەکەم.
ئاماژەی بەوەشدا:- کە بە هاوکاری قارەمانان و قوربانیدانەکانیان،سەرجەم خاکەکەمان گەڕایەوە بۆ باوەشی نیشتمان.