بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە " عەممار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی
،دووپاتی کردەوە کە ڕۆژی سەرکەوتن هێمای شانازییە بۆ عێراقییەکان.
"حەکیم" لە بەیاننامەیەکدا بۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاندووە: ڕۆژی سەرکەوتنی عێراق بەسەر پڕۆژەی ئەفسانەی داعش و ڕزگارکردنی خاکە دگیرکراوەکانمان لە دەست ئەم گرووپە تاریک و تەکفیرییە پایەکی گرینگی بۆ عێراق گەراندەوە،و وڵاتی خستە سەردەمێکی نوێ،کە ئەمە بەبێ وەڵامدانەوەی گەلەکەمان بۆ بانگەوازی مەرجعیەتی باڵای ئایینی لە شاری نەجەفی پیرۆز و فەتوا گەورەکەی و قوربانیدانی هێزە قارەمانەکانمان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، لە سوپا و پۆلیس ودەزگای دژە تیرۆر و هێزەکانی حەشد و خێڵەکان و پێشمەرگە و هەرکەسێک کە هەوڵی بەنرخی خۆیان بەخشی بۆ ئەوەی تاجی سەرکەوتن لەسەر ئەم داستانە گەورەیە دابنێن.
ڕاشیگەیاند :- کە به تەواوی دڵنیاین کە گەلەکەمان به هەموو پێکهاتەکانی و هێزه سیاسیە نیشتمانی یەکانیەوە،دەتوانێت له ڕێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوه ئەزموونی دیموکراسی خۆی بچەسپێنێت و سەڕکەوتنی تۆکمەی خۆی بەسەڕ تیرۆردا ڕابگەیەنێت، و ئایندەیەکی باشتر بنیات بنێت،و چارەنووسێکی هاوبەش،و ویستێکی ڕەوا لە دەوڵەتێکی دادپەروەر و دیموکراسیدا بونیاد بنێت کە هەمووان بتوانن لە ژێردا ئاشتی لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوون بدۆزینەوە .