بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆ ،رایگەیاند کە لە ڕۆژی دەنگدان دەروازە و ڕێگای وشکانیەکان و ئاسمانی دادەخرێت.
عەمید"میقداد میری" وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەپێی ئەو ڕێنمایانەی لە ئێستادا دەستمان گەیشتوە :-لە ڕۆژی دەنگدان دەروازەکان و ڕێگای وشکانی و ئاسمانی دادەخرێن.
ئاماژەی بەوەشدا :-کە خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان هەموو ئامادەکارییەکانیان لە جێبەجێکردندا پلانی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان تەواو کردوە.
ڕاشیگەیاند :- کە تا ئێستا هیچ ڕێنماییەک لەلایەن لیژنەی باڵای سەرپەرشتیکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانەوە دەرنەچووە سەبارەت بە هاتوچۆ لە نێوان پارێزگاکان.
ووتیشی :- پلامی زۆر تۆکمەمان داڕشتوە بۆ دەستەبەرکردنی کەشێکی گونجاو لە ڕۆژی هەڵبژاردن.