وەزیری ناوخۆ ڕەزامەندی لەسەر کارکردنی سیستەمێکی بەدیل بۆ هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی پەسەند دەکات

ئەمنی
  • 10-12-2023, 15:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ،ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر کارکردن لەسەر سیستەمی بەدیل بۆ هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی.
    فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ڕایگەیاندووە:- لە  ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتنی گەورە،کە تێیدا پۆلیسە قارەمانەکانی فیدراڵی سەرسوڕهێنەرترین داستانی سەرکەوتن و قارەمانێتیان تۆمار کردن و چەندین شەهیدیدا،وەک وەفا  بۆ نیشتمان و گەلی خۆشەویستمان،کە بوویە هۆی لەناوبردنی چەتە تیرۆریستیەکانی داعش و ڕزگارکردنی ناوچە داگیرکراوەکان و بەدەستهێنانی سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە،هەروەک بەوبۆنەیەوە ،بە ڕەزامەندی وەزیری ناوخۆ"عەبدولئەمیر شەمەری" و بە هەوڵ و بەدواداچوونی فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، لیوا "صالح ناسر عامیری" ڕەزامەندی نیشاندرا لەسەر  سیستەمی بەدیل  بۆ هەموو تیمەکان و پێکهاتەکان و یەکەکانی فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- بڕیارەکە لە 1/1/2024ەوە جێبەجێ دەکرێت.