وەزارەتی دارایی 700 ملیار دینار وەک قەرز بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکرد

ئابوری
  • 10-12-2023, 15:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی دارایی دەستیکرد بەرێکارەکانی ناردنی بڕی 700 ملیار دینار وەک قەرز  بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
    وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا  کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە:- لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیران و بەدواداچوونی وەزیری دارایی،وەزارەت ڕۆژی هەینی نوسراوی خەرجکردنی بڕی 700 ملیار دیناری پێگەیشت ، بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم،بە مەرجێک لە باجی هەرێمەوە یەکلایی بکرێنەوە دوای پابەندبوونیان بە بڕگەکانی یاسای بودجە، لەسەر بنەمای فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە (23420)ی ساڵی 2023.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- جێبەجێکردنی ڕێکارەکان بەپێی ئەوەیە کە  لە یاسای بودجەی فیدراڵی ژمارە 13ی  ساڵی 2023دا هاتووە،لەنێویاندا دەستەبەرکردنی مافە داراییەکانی ئەو کەسانەی کە مافی خۆیانە،وەک نیازپاکی  حکومەتی ناوەند بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان،هەروەها بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییە داراییەکان بە ئامانجی پێشخستنی گەشەی ئابووری.