بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان هەنگاوەکانی حکومەتی لە پاراستنی مافەکان لە ژێر سەکۆی دادپەروەری و یەکسانیدا بەرز نرخاند.
"ئەرشەد ساڵحی" سەرۆکی لیژنەکە،لە ووتارێکدا لە میانی کۆنفرانسی دووەمی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ،کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی ڕووماڵکردنی بوو ، ڕایگەیاند: لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی و ئەنجوومەنی نوێنەران پشتگیری هەموو ئەو هەوڵانە دەکەن بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ کە لە وڵات دراون، هەروەک ستایشی هەنگاوەکانی حکومەت دەکەن بۆ ئەو هەوڵانەی کە بۆ پاراستنی مافەکان لە ژێر چەتری دادپەروەری و یەکسانیدا ناویەتی.
جەختیشی لەوەکردەوە کە مەلەفی مافی مرۆڤ ڕەنگدانەوەی ڕووی شارستانی گەشاوەی عێراقە، کە "واقیعی مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا دەبێت وەک وڵاتانی شارستانی دیکە بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد:-حکومەتی ئێستا لەسەر بنەمای بەرنامەکەی دەبێت گرنگی بە پرسی مافەکانی مرۆڤ بدات،چونکە سەرکەوتنی دیموکراسی لە عێراق دەبێت دەستکەوتی سەرەتایی لە هەموو ئاستەکاندا بەدەستبهێنێت،لە پێش هەموو شتێکەوە پرسی مافەکانی مرۆڤە لە عێراقدا،کە خۆی لە پاراستنی کەرامەت و شکۆی مرۆڤ وهاوڵاتیان دەبینێتەوە .
"ساڵحی " ئامادەیی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان بۆ هاوکاری لەگەڵ لایەنە بەشداربووەکان نیشاندا کە بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی پلانی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ