بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتنی گەورە بەسەر تیرۆردا، دووپاتیکردەوە،کە جیهان شانازیی بە عێراقییەکان دەکات کە کۆتایی بە دەوڵەتی ئەفسانەیی داعش هێناوە،لە هەمان کاتدا داوای کرد تەواوکردنی دەستکەوتی ئەمنی بە پاڵپشتیکردنی کەسوکاری شەهیدان و ئەو دامەزراوانەی کە خەمخۆریانە ئەنجام بدەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تایدا ڕایگەیاندووە:-"محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق و پاڵەوانەکانی لە هەموو جۆرەکانی هێزە ئەمنییەکان کرد ، بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی ڕۆژی سەرکەوتنی گەورە بەسەر تیرۆردا ، کە وڵاتیان لە پیسی و خراپەکاری و بیرۆکە خوێناوی و تاریکەکانی پاک کردەوە.
بەپێی بەیاننامەکە "مەندەلاوی" جەختی لەوە کردووەتەوە،کەفتوای جیهاد کە مەرجعیەتی باڵای ئایینی دەریکرد، ئاماژە بون بۆ یەکگرتوویی نەتەوەیی نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکانیان،و بەرگری لە خاک و پیرۆزییەکان، و شەهید بوون لەسەر ڕێگای شانازی و کەرامەت و ئازادی،کە جوانترین وێنەی سەرکەوتنی عێراقی بەسەر هێزەکانی تیرۆر و دواکەوتوویی دروستکرد، ئەم تابلۆیە بە درێژایی مێژوو بە نەمری دەمێنێتەوە و لە مێشک و ویژدانی نەوەکان.
ڕاشیگەیاند :- کە هەموو جیهان قەرزاری عێراقە بۆ کۆتاییهێنان بەو دەوڵەتە ئەفسانەییەی کە هەڕەشەی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و هەموو گەلانی جیهان دەکرد.
روونیشیکردەوە:- کە تەواوکردنی ئەو سەرکەوتنە ئەمنییە بریتی یە لە پشتیوانیکردن لە کەسوکاری شەهیدان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بە پێشکەشکردنی چاودێری تەواو بۆیان.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت