بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"خالید شوانی " وەزیری داد ، ڕایگەیاند، عێراق بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە زۆرترین پابەند بوونی هەبووە بە ناردنی ڕاپۆرتی پەیوەست بە مەلەفی مافەکانی مرۆڤ، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژ یاسایەک بۆ دەربڕینی ئازادی بیروڕا و خۆپیشاندانی ئاشتیانە خراوەتەڕوو.
شوانی لە وتارەکەیدا لە میانی کۆنگرەی دووەمی پلانی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنی بوو ، وتی: حکومەتی عێراق کاری کردوە بۆ چوارچێوەدان بە بەڵگەنامەی مافی مرۆڤ، هاوکات کار بۆ باشترکردنی بارودۆخی زیندانەکان دەکات ، و ڕێگری لە ئەشکەنجەدان دەکات ، و هەلی کار بۆ دەرچووانی دەڕەخسێنێت، و گرینگی بە بوژاندنەوەی کەرتی تایبەت دەدات ، بە ئاماژەدان بەوەی کە حکومەت ڕەشنووسێکی نوێی بۆ ئازادی خۆپیشاندان بەپێی پەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم بابەتە خستۆتەروو .
ئاماژەی بەوەشکرد:- حکومەت پلانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانی کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی لەسەر مافەکانی مرۆڤ داناوە.
"شوانی " دووپاتی کردەوە کە عێراق بووەتە یەکێک لەو وڵاتانەی کە زۆرترین پابەندی نیشانداوە بە ناردنی ڕاپۆرتی پەیوەست بە دۆسیەی مافەکانی مرۆڤ.
ووتیشی:-"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران ،پێشنیازی وەزارەتی دادی سەبارەت بە یەکخستنی هەیکەلی بەڕێوەبەرایەتییەکانی مافی مرۆڤ پەسەند کردوە بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم میکانیزمە پێشکەوتووە.