دادوەر زێدان داوای پێداچوونەوە بە ڕێساو یاساکانی مافی مرۆڤ دەکات

سیاسی
  • 10-12-2023, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"دادوەر فایق زێدان" سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،داوای کرد چاوخشاندنەوە بە یاسا و یاساکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ بکرێت،و  ئاماژەی بەوەدا کە مافی مرۆڤ سروشتییە بۆ هەموو مرۆڤەکان و دابەش ناکرێت.
    دادوەر "زێدان"لە میانی کۆنگرەی دووەمی پلانی نیشتمانی بۆ مافی مرۆڤ، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنی بوو ووتی:- مافی مرۆڤ بە قۆناغێکی سەرەکیدا تێدەپەڕێت، و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1948دیارترین بەڵگەنامەی لە مافەکانی مرۆڤ دەرچوو، کە بریتی بوو لە دانپێدانانی نێودەوڵەتی کە مافە سەرەتاییەکان ئازادییە بنەڕەتییەکان بۆ هەموو مرۆڤەکان سروشتین و بێبەش نین، هەموو مرۆڤێک لە کەرامەت و سنووردا ئازاد لەدایک دەبێت، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش پابەندە بە پاراستنیان.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- بەهێزی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ لەو بیرۆکانەدایە کە تیایدا هەیە کە توانای گۆڕینی وڵات و گەلانمان هەیە بۆ باشتر، و ئەوانە ئیلهام بەخشن و هانمان دەدەن بەردەوام بین لە کارکردن.
    ڕوونیشیکردەوە:-باوەڕبوون بە عەقیدەی ماف و دادپەروەری و پەسەندکردنی وەک میتۆد و ڕەفتار، و دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ، دڵنیاترین گەرەنتی مافەکانی مرۆڤن کە لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤدا هاتووە، جگە لەو پرەنسیپانەی کە لە ناوەڕۆکی مافی مرۆڤدا هاتووە، کە دەستووری عێراق لە ساڵی 2005 بۆ پیادەکردن و پاراستنی ماف و ئازادییەکان چسپاندویەتی .
    زێدان داواشیکرد پێداچوونەوە بەو یاسایانە بکرێت کە پێداویستییەکانی هاووڵاتیان دابین ناکەن.
    ووتیشی :-قۆناغی نوێی دیموکراسی پێویستی بە پێشخستنی کولتوری یاسایی هەیە ، بەتایبەتی کولتوری مافەکانی مرۆڤ، و پەسەندکردنی پلانی نیشتمانی مافی مرۆڤ بۆ ساڵانی داهاتوو.
    لە کۆتاییدا وەتەکەیدا دادوەر زێدان وتی: هەموومان دڵنیاین کە عێراق شارستانیەتەکانی تێدا ڕەگ و ڕیشەی داکوتاوە و یاسای گشتگیری مافی مرۆڤ لەسەر خاکەکەی لەدایک بووە،و پێشەنگ دەبێت لە  بیرکردنەوە و ڕۆشنبیری یاسایی و مافی مرۆڤ.