بەغداد-INA
بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتنە مەزنەکە بە سەر چەتە تیرۆریستییەکانی داعشەوە،یادی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە دەکەینەوە کە تێیدا عێراقییەکان توانیان داعش و تیرۆر لە بڕی جیهان و مرۆڤایەتی تێکبشکێنن.
لەڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا هاتوو :- بە شانازییەوە ناونیشانی قوربانیدان بۆ شەهیدە پاڵەوانەکانمان و سەرکردەکانی سەرکەوتن بەبیردەهێنینەوە،کە بەبێ قوربانییە مەزنەکانیان ئازادی و سەرکەوتن و ژیانێکی سەلامەتیمان نەدەبینی،هەروەک شانازی بە قارەمانێتی هێزە چەکدارە پاڵەوانەکانمان دەکەین بە هەموو پێکهاتەکانییەوە،کە بەرەوە سەرکەوتن ڕێیان بڕی بە پشتیوانی هەڵوێستی مەرجەعییەتی باڵا و ئەو فەتوا پیرۆزەی کە سەماحەتی ئایەتوڵا عوزما سەید "سیستانی" ڕایگەیاند بۆ جیهاد و هەموو وزەکانی نیشتمانی لە دژی تیرۆر کۆکردەوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- سڵاو لە ژنانی عێراقی و هەڵوێستە مەزنەکەیان دەکەین،چوونکە ڕووبەڕووبوونەوەکان
شەهید و ڕفێندراو بێسەروشوێنی لێکەوتەوە لە ڕیزی ژنان هەروەک چۆن ڕۆحی پیاوانی لەناوبرد.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- بیرمان نەچێت سوپاسی هەموو ئەو برا و هاوڕێیانەمان بکەین کە پشتیوانی عێراقیان کرد لە شەڕی ڕاستەقینەیدا دژی هێزەکانی تاریکی.
ڕاگەیەندراوەکە ، روونیشیکردۆتەوە :- عێراقییەکان ئەمڕۆ بەشدارن لە شەڕی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزاری لەسەر بنەمای ئەو سەقامگیرییەی کە لە سایەی ئەو قوربانییانەوە بەدەست هاتووە، و ناتوانین ڕێگە بە هیچ کەسێک بدەین لەدەستی بدات بە هەر شێوەیەک بێت.