بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەک شەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،بەبۆنەی ڕۆژی سەڕکەوتن بەسەڕ داعشی تیرۆریست،پیرۆزبایی لەعێراقییەکان دەکات و قوربانیدانی هێزە ئەمنییەکان و ڕۆڵی گرنگی مەرجعیەتی ئایینی لەبەڕگریکردن لەنیشتمان و پاراستنی نیشتمان بەرز نرخاند.
سەرۆکی کۆمار لە پۆستێکدا لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی X ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی پشتڕاستی کردۆتەوە رایگەیاند:- لە "لە ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشی تیرۆریستیدا، بە ڕێزەوە ئەو قوربانییە مەزنانەی هێزەکانمان لە هەموو پێکهاتەکانیاندا بەرزدەنرخێنین،و ڕۆڵی گرنگی مەرجعیەت،و پشتیوانی هەموو چین و توێژەکان بۆ بەرگریکردن لەیاد ناکەین لە پاراستنی نیشتمانەکەیان.
سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد:-هاوسۆزی نیشتمانی بۆ پتەوکردنی ئاسایش و بەردەوامی لە بنیاتنان ئەرکێکە بۆ جێبەجێکردنی ئەو خوێنە پاکەی کە لە پێناوی نیشتماندا ڕژاوە.
بایدن ڕێککەوتنی ئاگربەست لە لوبنان ڕادەگەیەنێت