ئەردۆغان پەیامێکی توند ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

جیهانی
  • 9-12-2023, 21:51
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    رۆژی شەممە "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا ،هیوای چاکسازی خواست لە نێو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان،هەروەک ڤیتۆی ئەمریکای شەرمەزار کرد بۆ بەکارهێنانی لە دژی پێشنیاری ئاگربەست لە غەززە سەرەڕای پاڵپشتی بەرچاوی وڵاتانی دیکە.
    ئەردۆغان لە میانی بەشداریکردنی لە گۆنگرەی مافی مرۆڤ لە ئەستەنبوڵ ووتی:-ئەنجوومەنی ئاسایش داوای ئاگربەستی کرد، بەڵام بە هۆی ڤیتۆی ئەمریکاوە ڕێگری لێکرا، ئایا ئەمە دادپەروەرییە؟
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی : ئەنجومەنی ئاسایش پێویستی بە چاکسازی هەیە.