ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران:حکومەت هەنگاوەکانی جێبەجێکردووە بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان لە ڕووی پاڵپشتی کۆمەڵایەتی و ئابوورییەوە

سیاسی
  • 9-12-2023, 21:50
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"شەهبا ئەحمەد" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ژانان،ڕایگەیاند :- کە حکومەتی"محەممەد شیعاع سودانی"سەرۆک وەزیران بە بەردەوامی پاڵپشتی مەلەفی ژنانی عێراق دەکات و هەنگاوی گرنگی لەو بارەوە ناوە، لەوانە پشتگیری کۆمەڵایەتی و ئابووری، لە هەمان کاتدا پێناسەکردنی ئەرکەکانی ئەنجومەنی باڵای ژنان.
    «شەهبا ئەحمەد " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- کە حکومەت،هەر لە یەکەم ڕۆژەوە، و بە پاڵپشتی "محەمەد شیاع  سودانی"سەرۆک وەزیران، هەمیشە پاڵپشتی مەلەفی ژنانی کردووە.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- کە ئافرەتان لە بوارە جیاجیاکاندا گرنگییەکی زۆریان پێدراوە لەوانەش  ستراتیژی نیشتمانی بۆ ژنانی عێراق و پەسەندکردنی یاسای ژنانی ئێزیدی لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆیان،ئەمە جگە لەوەی لایەنی چاودێری ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە گرنگی پێدەدرێت وهەروەها  بە بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئابووری و پیشەییەوە لە ڕێگەی  چاودێریکردنی خێزان و منداڵان.
    ئاشکراشیکرد :- کە بەرژەوەندی و خەمخۆری سەرۆکوەزیران بۆ ژنانی عێراق بووە هۆی دانانی ئەنجومەنی باڵای ژنان کە دەبێتە پەیوەندی نێوان ژنان و حکومەتی عێراق، هەروەها نزیکترین و کاریگەرترین پەیوەندی دەبێت لە دانانی سیاسەتی گرنگ بۆ پەرەپێدانی ژنانی عێراق بەگشتی.