باسم عەوادی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی پێشێلکارییەکان بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جادریە ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 9-12-2023, 20:45
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت،ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بەزیادەرۆیی بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جادریە ڕاگەیاند.
    "عەوادی"لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: ئەو لیژنەیەی کە سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بۆ سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جادریە پێکهێنراوە ڕاسپاردەکانی خۆی ئاراستەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کردووە.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- کە ئەو لیژنەیەی سەرۆک وەزیران سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی جادریە پێکهێنراوە،ڕاسپاردەکانی خۆی پێشکەش بە نووسینگەی سەرۆک وەزیران کردوە و  لیژنەکە پێشنیاری کرد کە دەستەی دەستپاکی ڕێنمایی بکرێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ کارمەندانی پەیوەندیدار بکاتەوە،لە بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرە لە ڕەسافە دوو بەتۆمەتی ساختەکاری و دەستکاریکردن.
    ئەوەشی خستەروو :- کە میراتگرەکەی "عەبدولحەمید لامی" هەماهەنگی لەگەڵ تۆمەتباری هەڵهاتوو"سەلمان محەمەد حسێن" کردووە بۆ فرۆشتنی ئەو ناوچانەی کە خاوەندارێتییان نییە بە هاوڵاتیان، کە ڕووبەرەکەیان 400 مەتر چوارگۆشەیە.
    ووتیشی :- لێکۆڵینەوەی یاسایی ئەنجامدراوە لە مامەڵە کارگێڕییەکان لەسەر پارچە زەوییە کشتوکاڵییەکانی سەرەوە، و ئەوانەی کە کەمتەرخەم بوون ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون، جگە لەوەی وەزیری دارایی ڕێنمایی کردوە بۆ کردنەوەی لێکۆڵینەوەیەک لە خانووبەرەی دەوڵەت .