بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە " یەحیا ڕەسووڵ " وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،:-ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکەی عومرانیە لە دیالە ڕاگەیاند.
لیوا "ڕەسووڵ" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) روماڵی دەکرد ، ڕایگەیاند:- سەرۆکی حکومەت بەردەوام بوو لە بەدواداچوون بە پەرۆشەوە بۆ ئەو لیژنەیەی کە سەبارەت بە ڕووداوەکەی عومرانیە لە دیالە پێکهێنر.
ئاماژەی بەوەشکرد :- کە لیژنەکە پێشنیاری پێکهێنانی ئەنجومەنێکی لێکۆڵینەوەی کرد لەسەر هەریەک لە بەڕێوەبەری بەشی پۆلیس ، بەهۆی کەمتەرخەمی لە کارەکەیدا، و ئەفسەری بنکەی پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپول ، بەهۆی دژایەتیکردنی لێدوانەکانی.
هەروەک وتی :-لیژنەیەکی تری لێکۆڵینەوەش لەسەر بەڕێوەبەری هەواڵگری و رووبەرووبونەوەی تیرۆر لە میقدادیە پێکهێنرا،بەهۆکاری کەمتەرخەمی و نەبوونی بەدواداچوونی مەیدانی لەسەر ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی ، هاوکات بڕیاردرا ئەو کەسانە بخرێنە بەردەم لیژنەی جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2012، بۆ بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە ئایا ڕەوانەی خانەنشینبون بکرێن یان نا.
لیوا "ڕەسووڵ" ڕوونیشی کردەوە:- وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردرا سێ ئەفسەر کە دوو ئەفسەریان پلەی عەمیدیان هەبووە و یەکێکی دیکەشیان پلەی عەقیدیان هەبووە، بۆ بەشی کاروباری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کاروباری پۆلیس،هەروەک وەزارەتی بەرگریش ڕێنمایی کرا کە ئەنجومەنی لێکۆڵینەوە لە دژی بەڕێوەبەری بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە پێکبهێنێت،بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی لەگەڵ باقی دەزگا خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- ڕاسپاردنی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەفسەری ئاسایشی وەجیهیە و ئەبی سیدا ،بەهۆی بەدواداچوون نەکردن بۆ ناوچەی بەرپرسیارێتی و گواستنەوەی بۆ دەرەوەی پارێزگای دیالە .
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردراوە بۆ دانانی سیستەمی کامێرای مۆدێرن و تاوەری کۆنکرێتی لە کەرتی وەقف، جگە لەوەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ڕێنمایی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێک لە کەرتی وەقف ، و پاککردنەوەی لە چەتە تیرۆریستییەکانی داعش،هەروەها پۆلیسی پارێزگای دیالە ڕاسپێردران بۆ بەهێزکردنی ستافی مرۆیی لە بنکەکانی پۆلیس لە پارێزگاکەو پاککردنەوەی لە چەتە تیرۆریستییەکانی داعش.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست