بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"دونیا شەمەری"سەرۆکی لیژنەی ژنان و منداڵان و خێزان لە پەرلەمان،رایگەیاند:-کە نوێنەرایەتی ژنان لە حکومەت و پەرلەمانی ئاستێکی باشدایە.
"شەمەری" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:-لە حکومەتی ئێستا سێ وەزارەت هەیە کە ژنان سەرۆکایەتی دەکەن،لەوانەش وەزارەتێکی سیادی یە،واتە ژنان توانای بڕیاردانیان هەیە،ئەمە جگە لە خولی ئێستای ئەنجوومەنی نوێنەران کە تیایدا ژنان بە ڕێژەیەکی زۆر ئامادەن،کە دەگاتە یەک لەسەر سێی ژمارەی ئەندامان.
ئاماژەی بەوەشکرد:-ستراتیژیەتی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان بۆ ساڵانی 2023-2024 هەنگاوی هاندەرانەی لەخۆگرتبوو،پێشبینیش دەکەین بە پلانی بنیاتنەرانە بۆ جێبەجێکردنی چەند پاکێجێک بە شێوەیەک کە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگا لە بڕیاردان بەرزبکاتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی:-لە ڕابردوودا پلان بۆ پاڵپشتیکردنی ژنان و خێزان و منداڵان داڕێژراوە،بەڵام بەهۆی کێشەکانەوە، لەوانەش نەبوونی پاڵپشتی دارایی،ڕێگەی خۆیی بۆ جێبەجێکردن نەدۆزیتەوە.