مەندەلاوی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بەشی ناوخۆی خوێندکارانی زانکۆی سۆران دەکات

سیاسی
  • 9-12-2023, 18:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بەشی ناوخۆیی خوێندکارانی  لە زانکۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر دەربڕی.
    مەندەلاوی لە پەیامێکدا  لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ، ڕایگەیاند :-کە پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ئاگرکەوتنەوەکە دەردەبڕین ،کە لە بەشی ناوخۆی خوێندکارانی زانکۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر روویداو ، و بەهۆیەوە 14 خوێندکار و پرۆفیسۆر گیانیان لەدەستداو ، و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
    هەروەک «مەندەلاوی" لەپەیامەکەیدا  داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات کە هەرچی هاوکاری و کاری پێویست هەیە پێشکەش بکەن بۆ دابینکردنی چاودێری تەندروستی گونجاو بۆ ئەو کەسانەی لەم ڕووداوەدا بریندار بوون.
    لەکۆتایی پەیامەکەیدا مەندەلاوی دەڵێت :- داواکارین لە خودای گەورە ڕەحم بە قوربانییەکان بکات، و سەبووری و دڵنەوایی بە کەسوکارەکانیان بدات .