بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،بڕیاریدا لێپرسینەوە توند لەو کەسانە بکرێت کە کەمتەرخەم بوونە لەئەرکەکانیان لەپێشگرتن لەو هێرشەی کە کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا.
لیوا "یەحیا ڕەسووڵ" وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتوو:-لەژێر ڕێنمایی و بەدواداچوونی "محەمەد شیاع سودانی" فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،بۆ بەدواداچون لە دۆخی ئەو هێرشانەی کە کرایە سەر باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەروەها دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی،و ژمارەیەک بینای نیشتەجێبوونی نزیک لێیان، تیمێکی کاری هاوبەش پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ بەرپرسە ئەمنیانەی ئەو ناوچانەی کە هێرشەکەی لێ ڕوویداوە.
لیوا "ڕەسووڵ" لەڕاگەیەندراوەکە دەشلێت : لەم چوارچێوەیەدا ئەفسەر و ئەندامانی یەکەکانی ڕاگرتن و هێزە تایبەتمەندەکانی ناو ئەم کەرتە ڕەوانەی لیژنە تایبەتمەندەکانی لێکۆڵینەوە کران بۆ لێپرسینەوە لەوانەی کەمتەرخەم بوون.
ووتیشی : تیمەکە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان،بەردەوام دەبێت لە ڕاوەدوونانی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تاوانکارییە، دەستگیرکردنیان و دادگاییکردنیان بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن، و بۆ ئەوەی ببێتە نموونەیەک بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بوێری ئەوەیان نەبێت هێرش بکەنەسەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵات .
جەختیشی لەوە کردەوە کە رێوشوێنە ئەمنییەکان توند دەبن بەرامبەر بەو گروپانەی کە ئەم کردەوە تیرۆریستییەیان ئەنجامداوە، هەروەها ملکەچی یاسایان دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد:- کە هێزە ئەمنییەکان دەسەڵاتی فراوانیان هەیە بۆ ئەوەی دەستبەجێ ڕووبەڕووی هەر کارێک ببنەوە کەمەترسی لەسەر ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان دروست دەکات.