سەرۆك وەزیرانپرسەو سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئاگركەوتنەوە لە بەشی ناوخۆی هەولێر دەكات

سیاسی
  • 9-12-2023, 15:56
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەدشیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئاگركەوتنەوەی بەشی ناوخۆی هەولێر كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سەرۆك وەزیران سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانە خۆی ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە بە ئازارەی ئاگركەوتنەوە كرد كە لە بەشی بەشەناوخۆیی خوێندكارانی زانكۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر ڕوویدا، كە 14 كەسی بۆتە قوربانی و لەنێویان خوێندكاران مامۆستاكان.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : سەرۆك وەزیران ڕێنمایی لایەنە پەیوەندیدارەكانی كردووە كە هەموو جۆرە هاوكارییەكی پێویست پێشكەش بكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كەسانەی لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە بە ئازارە برینداربوون.