ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت: دەستپێكردنی ڕێكارەكانی دامەزراندنی كۆمپانیای ئابووری كاربۆن

سیاسی
  • 9-12-2023, 15:48
  • +A -A

    بەغدا - INA- حەسەن فواز
    ئەمڕۆ شەممە ڕاوێژكاری سەرۆكی حكومەت بۆ كاروباری تەكنیكی محەمەد ساحب دەراجی دەستپێكردنی ڕێكارەكانی دامەزراندنی كۆمپانیای ئابوری كاربۆنی گشتی بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بە گرنگی كۆمپانیاكە كرد .
    دەراجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێكی دەركرد كە تێیدا ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی كۆمپانیای ئابوری كاربۆنی گشتی سەر بە وەزارەتی ژینگە دەربڕی، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەم بڕیارە بە مەبەستی پەرەپێدانی بڕوانامەی كاربۆن و گازە نێژراوەكان، دەركردنیان و لە ڕێگەی سەكۆێكی باوەڕپێكراوی نێودەوڵەتییەوە بەبازاڕكردنیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەسەدا 95ی قازانجی كۆمپانیای ئابوری كاربۆنی گشتی دەچێتە خەزێنەی گشتی، ئاماژەی بەوەشكرد پڕۆژەكە لە كۆنفرانسی كەشوهەوای جیهانیدا پێشكەشكرا، ئێستاش لە ڕێكارەكانی دامەزراندندایە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : رێنمایی هەیە بۆ پێكهێنانی لیژنەی تایبەتمەند لە سەرجەم وەزارەتەكان بۆ كەمكردنەوەی كاربۆن، ئەمە جگە لە بوونی هاوبەشی نێودەوڵەتی كە لە كاتی سەردانی شاندی عێراقی بۆ كۆنفرانسی كەشوهەوای Cop28 لە دوبەی ئەنجامدرا، جەختیشیكردەوە كە  هەموو وەزارەتەكان پشتیوان و پاڵپشتی دەبن.
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی دامەزراندنی كۆمپانیایەكی گشتی بۆ ئابووری كاربۆن كردبوو.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە دەردانی كاربۆن كرد بە ئامادەبوونی وەزیرانی نەوت، كارەبا، و ژینگە، وزە، ڕاوێژكاران و پسپۆڕانی ئەم كەرتە.
    ناوبراو وەزارەتی ژینگەی ڕاسپارد كە پێویستە لە وەزارەتەكان و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بكات ڕێنمایی تایبەت سەبارەت بە دەردانی كاربۆن جێبەجێ بكەن، جەختیشی لەوە كردەوە كە جێبەجێكردنی ئەم ڕێنماییانە دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونیان بۆ بكرێت.