بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا باسیان لە درێژكردنەوەی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەستكەوتەكانی حكومەتی عێراقی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەرز نرخاند.
كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : سەرۆكی كۆمسیۆن دادوەر حەیدەر حەنون و ڤیكتۆریا تایلۆر جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ كاروباری عێراق و ئێران، تاوتوێی درێژكردنەوەی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات كردەزە، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی داهاتەكانی”.
دادوەر حەنون جەختی لەوە كردەوە لەمیانی كۆبوونەوەكەدا كە لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بەڕێوەچوو : پێویستی عێراق بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی جیهان لە ڕادەستكردنەوەی سزادراوان و وەرگرتنەوەی داهاتی قاچاخ، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەستنی یاداشتنامەی هاوكاریی دوولایەنە بەسە بۆ لابردنی ئاستەنگەكان كە ڕەنگە ڕێگری لە پرۆسەی ڕادەستكردنەوەی تۆمەتباران و وەرگرتنەوەی پارەی قاچاخ بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : كۆماری عێراق سەركەوتنی بەرچاوی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەدەستهێناوە، چ لە لایەنی لێكۆڵینەوەی ڕێگریكردن و زیادكردنی خێرایی ئۆپەراسیۆنەكانی دەستبەسەرداگرتن یان لە بواری خۆپارێزیدا، كە یەكێك لە بەرهەمەكانی هەڵمەتی (ئەمەت لەكوێ دەست دەكەوێت)، كە تەنانەت بەرپرسانی باڵای بەدەر نەكرد.
سەرۆكی كۆمسیۆن پابەندبوونی كۆماری عێراقی بە ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پابەندبوونی تەواو بە بڕیارەكانییەوە، چ لەسەر ئاستی یاسادانان كە پاڵپشتی دەزگا ڕێكخەرەكان بێت یان دەركردنی بڕیاری توندی دادوەری دژی گەندەڵكاران نوێكردەوە و ئاماژەی بەوەدا كە هەوڵە دیپلۆماسییەكان بە تەواوی لە ئارادایە بۆ ئەوەی دیدگاكان لەیەكتر نزیك بكرێتەوە و ڕێككەوتنەكان ئەنجام بدرێت و هاوكاری و لێكتێگەیشتن لەگەڵ وڵاتان، بەتایبەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بۆیە بوونی ئێمە ئەمڕۆ بۆ كۆكردنەوەی فەزا و كورتكردنەوەی كاتەكانە.
لای خۆیەوە ڤیكتۆریا تایلۆر دووپاتی كردەوە : حكومەتی وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی حكومەتی عێراق، و بەهێزكردنی هاوكاری و هاوبەشی لە هەموو بوارەكاندا، ستایشی هەنگاوەكانی ئەم دواییەی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی كرد، ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ دەزگاكانی ڕێكخەر، بە مەبەستی ئاسانكاری بۆ ئەركەكەیان بۆ تێكدان و بنبڕكردنی گەندەڵی.