بەغدا - INAئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پشتڕاستیكردەوە كە حكومەت كاری زیاتری هەیە بۆ وەرگرتنەوەی پارەی گەلەكەمان و بەدواداچوونی گەندەڵكاران.
سەرۆك وەزیران لە پۆستێكی لەسەر سەكۆی(X) دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەداواداچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند: لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا بەردەوامیی بەرنامەكەمان دووپات دەكەینەوە، كە بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەڵایە بە پێویستێكی ئەولەویەتییە بۆ سەروەری یاسا و پێشكەوتنی كۆمەڵگاكەمان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بەردەوامین لە پاڵپشتیكردنی دەزگاكانی چاودێری، هێشتا كاری زیاترمان ماوە بۆ وەرگرتنەوەی پارەی گەلەكەمان و بەدواداچوون بۆ گەندەڵكاران و بێبەشكردنیان لە هەر پەناگەیەك لە سەرانسەری جیهاندا.