سەرۆك وەزیران داوا لە سەرۆكایەتی كۆمار دەكات سەرجەم سزاكانی لەسێدارەدان بۆ دۆسیەكانی مادەی هۆشبەر پەسەند بكات

سیاسی
  • 9-12-2023, 12:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لەسەرۆكایەتی كۆماركرد كە سەرجەم سزاكانی لەسێدارەدان بۆ دۆسیەكانی مادە هشبەرەكان پەسند بكات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشداریی لە كۆنفرانسی ساڵانەی دژە ماددە هۆشبەرەكان كرد، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كاریگەرییە دەروونیەكان بەڕێوەچوو لە وەزارەتی ناوخۆ لە باڵەخانەی وەزارەت،  باسیان لە مەترسییە جدییەكانی بەڵاكە كرد كە ماددە هۆشبەرەكان لەسەر تاك و كۆمەڵگا، و میكانیزمەكانی چارەسەركردنیان.
    سەرۆك وەزیران لە وتارێكدا كە پێشكەشی كرد كە هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆی بەرز نرخاند بۆ ئەنجامدانی ئەم كۆنفرانسە گرنگە، كە ئامانج لێی چارەسەركردنی یەكێك لە كێشە جددیەكانی عێراق و جیهانە، كە كێشەی ماددە هۆشبەرەكانە كە بووەتە هەڕەشەیەكی ڕاستەقینە و مەترسییەكی نزیك بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆیی ونەتەوەی وڵاتان.
    ڕوونیشیكردەوە : ماددە هۆشبەرەكان پەیكەری كۆمەڵایەتی هەڵدەوەشێننەوە، لە ئەنجامدا زیانی ئابووری لێدەكەوێتەوە، هەروەها ژینگەیەك بۆ تاوان دەڕەخسێنن، جگە لەوەی مەترسییان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هەیە، بەو پێیەی بازرگانی مادەی هۆشبەر بووەتە دووڕیانێكی نێودەوڵەتی، باند و ڕێكخراوە سنووربەزێنەكان تێیدا بەشدارن، و یەكێكە لە گرنگترین سەرچاوەكانی دارایی بۆ گروپە تیرۆریستییەكان، كە پێویستی بە هاوكاری و هەماهەنگی بەرز لە نێوان وڵاتان بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانیان.
    داواشی لە سەرۆكایەتی كۆمار كرد هەموو حوكمەكانی لەسێدارەدان بۆ ئەو كەسانەی كە بە دۆسیەی مادەی هۆشبەر سزا دراون، كە بوونەتە كۆتایی لە جێبەجێكردنی یاساكەدا پەسەند بكات و وەك نموونەیەك بێت بۆ هەموو كەسێك كە بوێری هەڕەشەكردن لە ئاسایشی وڵات وخەڵكەكەی.
    سودانی ڕاشیگەیاند :  لە میانی كۆنفرانسەكەدا كە حكومەت كاری كرد بۆ هەمەچەشنكردنی میكانیزمەكانی چارەسەری ماددە هۆشبەرەكان، و یەكەم هەنگاوەكانی بریتی بوو لە بەستنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەغدا  و پاریزگاكان لە بارەگای گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی ماددە هۆشبەرەكانەوە لەبری فەرماندەیی پۆلیس، بە مەبەستی بۆ بڕیاردانی یەكلاكەرەوەی ناوەندی، ئاماژەی بەوەشكرد: شوێنەكانمان لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكە تەرخانكرد و دەسەڵاتی گشتی بۆ كاروباری ماددە هۆشبەرەكان بۆ نۆژەنكردنەوەی بارەگا و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل و كلینیكەكان بۆ نۆژەنكردنەوەی ئالوودەبووان و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە پێویستە كێشەی ماددە هۆشبەرەكان لایەنی مرۆیی لەخۆبگرێت پێش لایەنی سزادان، هەروەها ئەنجامی گرنگمان لە بواری چارەسەركردن و چاككردنەوەی بەكارهێنەران و ئالوودەبووان بەدەست هێناوە، ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە ستراتیژێكی نیشتمانیمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان دەستپێكردووە بۆ ساڵانی 2023-2025.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لیژنە تایبەتەكان بۆ هەمواركردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەكانی ساڵی 2017 و یاسای دەزگای كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكان پێكهێنراون و ئاماژەی بەوەشكرد :چارەسەركردنی كێشەی ماددە هۆشبەرەكان لە نەهێشتنی هۆكارەكانییەوە سەرچاوە دەگرێت، بە دابینكردنی ژیانێكی ئازاد و شكۆمەندانە و هەلی كار بۆ گەنجان و پاراستنیان لەم بەڵایە.
    جەختیشی كردەوە كە پێویستە هەموو هەوڵەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی هەڕەشەی ماددە هۆشبەرەكان كۆبكرێنەوە، لە ڕێگەی بەكارهێنانی ڕێنمایی ئایینی و كۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوەشكرد كە دەكرێت تیمێكی پاڵپشتی  بۆ هێزە ئەمنییەكانی پەیوەندیدار بە ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان پێكبهێنرێت، كە پێكهاتبێت لە وەرزشكاران، هونەرمەندان، ئەكادیمیەكان، و كەسایەتییە ناودارەكانی سۆشیال میدیا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی ناوخۆ هێڵی پێشەوەی یەكەمی شەڕی دژی ماددە هۆشبەرەكان پێكدەهێنێت، كە هاوشێوەی شەڕی ئێمەیە دژی تیرۆر، جەختیشیكردەوە پێویستە پلانە ئەمنییەكان نوێبكرێنەوە، و ئەدای دەزگا كارامەكان دەبێت لەلایەن بەشداریكردنیان لە خولەكانی ڕاهێناندا و سوودوەرگرتن لە نوێترین پێشكەوتنە تەكنەلۆژییەكان.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئێمە بە ڕێزەوە لە بەردەم ئەو قوربانیدانانەی ئەندامانی وەزارەتی ناوخۆ لە شەڕی دژە ماددە هۆشبەرەكاندا وەستاوین، هەروەها هەڵوێستی بوێرانەی دەسەڵاتی دادوەریمان لەم شەڕەدا لەبیرە، وەك چۆن ڕووبەڕووی هەڕەشەی باندەكانی ماددە هۆشبەرەكان بوونەتەوە وبە شانازییەوە شەهید، دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ ساعدی كە پسپۆڕە لە دۆسیەكانی ماددە هۆشبەرەكان، كە لەكاتی ڕووبەڕووبوونەوەی كەسانی نوقمبووی تاوان بوون شەهید بوو،  رووبەڕووی تاوانبارەكانی بەرپرسیار لە لافاوكردنی وڵات بە ماددە هۆشبەرەكان بوەوە.