بەغدا - INAئەمڕۆ شەممە، گەڕی هەشتەمی خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عێراق بۆ وەرزی ئێستای (2023-2024) كۆتایی دێت، كە (4) یاری لە یاریگاكانی بەغدا و پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : لە یەكەم یاریدا یانەی نەوتی میسان لەگەڵ یانەی نەوتی وەسەت رووبەڕووی یەكدەبنەوە كە كاتژمێر دوو نیووی پاش نیوەڕۆ لە یاریگای ئۆڵۆمپی میسان بە سەرۆكایەتی ناوبژیوان ئەحمەد قاسم فازڵ بەڕێوەدەچێت
ئاماژەی بەوەشكرد: یانەی نەجەف لە یاریگای ئۆڵۆمپی نەجەف میوانداری یارییەكەی دەكات و كاتژمێر پێنجی ئێوارە یانەی نەوتی بەسِرە لە باشوورەوە دێت و بە سەرۆكایەتی ناوبژیوان عەلا سەلام، هاوكات یاریگای فرانسوا حەریری میوانداری دیارترین یاریزانەكان دەكات یارییەكانی ئەم خولە كە یانەی خاوەن یاریگا یانەی هەولێر رووبەڕووی یانەی قوە جەوییە دەبێتەوە كاتژمێر حەوتی شەو، بە سەرۆكایەتی ناوبژیوان محەمەد سەلمان.
ئاماژەی بەوەشكردووە : كۆتایی یارییەكانی خولەكە یانەی تەڵەبە لەگەڵ یانەی مینادا دەبێت، كە كاتژمێر نۆ و نیوی شەولە یاریگای زەوڕا بە سەرۆكایەتی ناوبژیوان عیسام فازڵ بەڕێوەدەچێت.