بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی كەشوهەوای باراناوی و هەڵاوسانی پلەكانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا دەكات.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوای ناوچەی ناوەڕاست نیمچە هەور دەبێت، هاوكات كەشوهەوای دەڤەری باكور نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری هەیە بارانبارینی سووك پەرش و بڵاو، لە كاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەی باشوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ پلەپلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەی باشوور.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی دووشەممە كەشوهەوا ئاسایی دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی بارانێكی كەم شەوانە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای دەڤەری ناوەڕاست، هەروەها لە ناوچەكانی باكور و باشوور نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە هەموو ناوچەكانی وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : رۆژی سێشەممەی داهاتوو كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانبارین لە بەشەكانی ڕۆژئاوای خۆی لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە شوێنی جیاواز لە ناوچەی باكور، هەروەها هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە باشوور هەرێم، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە دوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن لە ناوچەی باكووری وڵات.
ڕوونیشیكردەوە : پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەوەیە، كەش و هەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی سوك بۆ مامناوەند، هەندێكجاریش ڕەشەبا دەبێت، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور پلەكانی گەرما لە هەموو ناوچەكانی وڵاتدا كەمێك دادەبەزن.