سەرۆك وەزیران هۆشداری دەدات لە وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ بۆ بەئامانجكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بەبێ ڕەزامەندی حكومەت

سیاسی
  • 9-12-2023, 11:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هۆشداریدا لە وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، بەبێ ڕەزامەندی حكومەت، هاوكات جەختی لەسەر گرنگی دووبارەنەكردنەوەی ئەو هێرشە كردەوە كە لە جورف ئەلنەسر ڕوویدا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ شەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران شەوی ڕابردوو هەینی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لۆید ئۆستین  پێەیشت و لە كاتی گفتوگۆكان پەیوەندییەكانی هاوكاری دوولایەنە لە بوارە ئەمنییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان لە نێوان هەردوو وڵات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگی جۆراوجۆرەكان كرا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە پەیوەندییە تەلۆنیەكە دەستی خستۆتە سەر ئەو هێرشانەی ئەم دواییە كە بارەگای باڵیۆزخانەی ئەمریكایان لە بەغدای پایتەخت كردە ئامانج و گرنگی كەمكردنەوەیان، بەو پێیەی سەروەری و سەقامگیری عێراق تێكدەدەن.
    سەرۆك وەزیران پابەندبوونی حكومەت بە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان و كرێكارانی ناو نوێنەرایەتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئاسانكارییەكانی دووپاتكردەوە، هەروەها خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان توانای ئەوەیان هەیە كە بەدواداچوون و ئاشكراكردنی ئەو كەسانە بكەن كە بەشدارن لەم هێرشانەدا، هەركەسێك بن و لە هەمان كاتدا هۆشداری لە وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ بەبێ ڕەزامەندی حكومەت و گرنگی دووبارەنەكردنەوەی هێرشەكان ئەو هێرشەی كە لە جورف ئەلنەسر ڕوویدا.
    لای خۆیەوە وەزیری بەرگری ئەمەریكا پێشوازی لە هەڵوێستی حكومەتی عێراق و ئیدانەكردنی ئەو هێرشانەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كردە ئامانج و ڕێوشوێنەكانی بۆ بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرەكانیان و جەختی لەوە كردەوە كە ئەم جۆرە كارانە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوخۆی عێراق دەكەن.