بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمار حەكیم جەختی لەسەر پێویستی گرتنەبەری ستراتیژییەكی نیشتمانی گشتگیر كردەوە كە خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات سنووردار بكات، هەنگاوەكانی حكومەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا ستایشی كرد.
حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: گەندەڵی دارایی و ئیداری كاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیری كۆمەڵگا و وڵاتان هەیە، دامەزراوەكانی دیموكراسی و بەها ئەخلاقییەكانیان تێكدەدات، گەشەپێدانی بەردەوام و سەروەری یاسا و كە دەرئەنجامەكانی ئەم بەڵایە ئابووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی خراپن كە هەموو لایەنەكانی ژیان لەناو دەبات.
ناوبراو ووتیشی: لە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا جەخت لەسەر پێویستی گرتنەبەری ستراتیژێكی تۆكمەی نیشتیمانی دەكەینەوە كە سنوورداركردنی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتی پەیوەست بە پێگەیەكی دیاریكراوەوە بە ئامانجی بەدیهێنانی ناڕەوا بەرژەوەندییە كەسییەكان لەسەر حیسابی بەرژەوەندییە گشتییەكان، كۆتایی هێنان بەو گەشەكردنە لە تۆڕی بەرژەوەندی و ساختەكاری و ڕێگە خۆشكردن بۆ رهەڵسانەوەی شارستانی و گەشەپێدانی گشتگیر كە بەرژەوەندییەكانی باڵای خەڵك بەدەستبهێنێت.
حەكیم لە درێژەی قسەكانیدا وتی: دەستخۆشی لە حكومەت دەكەین لە هەنگاوەكانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، داواش دەكەین زیاتریان بەلێدانی سەری گەندەڵكاران، بەبێ گوێدانە لایەنەكان یان حزبەكەیان.