ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: حكومەت پێداگرە لە ڕێوشوێنی پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەكانی عێراق

سیاسی
  • 9-12-2023, 10:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە فادی شمری ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە كە حكومەت سوورە لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەكانی عێراق.
    شمری لە پۆستێكدا لەسەر سەكۆی (X) و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند: عێراقییەكان لە ئەنجامی تەحەددیاتی تیرۆر هەندێك قوربانیانداوە كە بە نرخ هەژمارناكرێ،لەپای ئەو سیاسەتە و رەفتارە بەڕەڵڵایانەی تیرۆر كە هەندێكیان لە كاتەكانی وڵاتیان نوقم كردووە لە تونێلی تاریكدا كە بووەتە هۆی ئەوەی باشترینەكانی گەنجانمان لەدەست بدەین و دڵی دایكانمان كون كرد و زیانێكی زۆر ئابووری وگەشەپێدان بكەین،بۆیە نابێت لە ژێر هەر ناوێك بە هەر بیانوویەك یان پاساوێك بگەڕێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجكردنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان كردەوەیەكی تیرۆریستی ئیدانەكراوە كە هێڵە سوورەكان دەبڕێت و لە كۆدەنگی نیشتمانی و دیدگای حكومەت و هێزە نیشتمانییە پاڵپشتەكانی لادەدات، جەختیشی لەوە كردەوە كە حكومەت سوورە لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنەكان بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرژەوەندییەكانی عێراق و گەلەكەی.