هەولێر -INA
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا كەبەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەتووە و راگەیاندووە : ئێوارەی ڕۆژی هەینی 8-12-2023، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر كردە ئامانج، ئەم هێرشە تەنها زیانی ماددیی لێ كەوتەوە.
وێڕای سەركۆنەكردنی ئەم هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی كوردستان، حكومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە ڕاگرتنی ئەم هەوڵانەی گرووپە لەیاسادەرچووەكان.