هەولێر –INA
لە قەزای سۆران، بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون كەوتەوە و بەوهۆیەوە 19كەس گیانیان لەدەستداوە یان برینداربوون.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سۆران، دكتۆر كامەران شێروانی ڕاگەیاند كە ئاگر لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون كەوتووەتەوە و بەپێی ڕاپۆڕتی تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران، هیچ هاووڵاتییەك ئێستا لەناو باڵەخانەكەدا نەماوە، هەروەها دواین ئاماریش نزیكەی ٢٠ هاووڵاتیی گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی سۆران، بەڵام بەداخەوە ١٤ هاووڵاتیی گیانییان لەدستداوە".
هەروەها دكتۆر كامەران شێروانی وتی: "بریندارەكانیش لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و تا ئێستاش هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە نەزانراوە و تیمەكان سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن".