لە خولی ئەستێرەكانی عێراق یانەی زەورا بە سێ گۆڵ بێ بەرامبەر لە یانەی دهۆكی بردەوە

وەرزش
  • 9-12-2023, 01:01
  • +A -A

    بەغدا - INA
    لە یارییەكەدا كە لە یاریگای زەورا لە قۆناغی هەشتەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی زەورا سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر میوانەكەی یانەی دهۆك تۆماركرد.
    لە خولەكی ١٥ و ٧٨ حەسەن عەبدولكەریم دوو گۆڵی بۆ یانەی  زەورا تۆماركرد، كۆلینز ئۆباری پیشەگەری نەیجیریاش لە خولەكی ٦١ گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركرد.
    بەم سەركەوتنە یانەی زەورا دوای كۆكردنەوەی ١٤ خاڵ سەركەوت بۆ پلەی سێیەم و یارییەكی دواخراوی بەرامبەر نەفت وەسەت هەیە، یانەی دهۆكیش بەكۆكردنەوەی 11 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم مایەوە.