بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری تەواوی خۆی بۆ كردەوەكانی حكومەت و داواكارییەكەی بۆ ئاشكراكردنی هەموو وردەكارییەكانی ئەو ڕووداوە گوماناوییە ڕاگەیاند كە شەوی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریكای كردە ئامانج.
چوارچێوەی هەماهەنگییەكەدا، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوە كردووە، كە " چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجامداوە بۆ لێكۆڵینەوە لە دۆخی ئەمنی وڵات".
جەختیشی لەوە كردەوە كە "ڕەتكردنەوەی هێرشە تیرۆریستییەكان كە ئاسایش و سەروەری وڵات دەكەنە ئامانج، بەبێ گوێدانە جۆرەكانیان و ئامانج و بیانووی پشتیان".
هەروەها "پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ كردەوەكانی حكومەت، و داواكارییەكەی بۆ ئاشكراكردنی هەموو وردەكارییەكانی ئەو ڕووداوە گوماناوییەی كە شەوی ڕابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریكای كردە ئامانج" ڕاگەیاند.
چوارچێوەی هەماهەنگییەكە "پەرۆشی بەردەوامی خۆی بۆ پاراستنی ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەكان دووپاتكردەوە، هەروەها عێراق هەموو پابەندییە نێودەوڵەتییەكانی لەم بوارەدا جێبەجێ دەكات".