بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ هەینی، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری دارایی، پوختەیەكی لە گرنگی كاراكردنی هاوبەشی نێوان كەرتی تایبەتی عێراق و سعودیە خستەڕوو، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە جوگرافیای ئابووریی هەردوو وڵات بناغەیەكی گرنگ لە كەنداو پێكدەهێنێت و ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی بە خاڵە بەهێزە ئابوورییەكانی هاوبەشی نێوان عێراق و سعودیە كرد.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، “هەرچەندە ئابووری شانشینی سعودیە پێگەیەكی گرنگی لە گروپی بیست وڵاتدا داگیركردووە، كە گەورەترین گروپی وڵاتانی جیهانە لەڕووی گەشەسەندنی ئابووری و خۆشگوزەرانییەوە، بەڵام قورسایی جوگرافیای ئابووری وڵاتەكانمان، عێراق و سعودیە، بنەمایەكی دیكە پێكدەهێنێت ،گرنگە لە ئابوورییەكانی ناوچەی كەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆڵی ئابووری پێشەنگیان لە بەڕێوەبردنی بازاڕی وزە لە جیهاندا."
ئاماژەی بەوەشكرد، "بەرهەمهێنانی نەوتی هەردوو وڵاتەكەمان پلەی دووەم پێكدەهێنێت، لانیكەم، لە بەرهەمهێنانی نەوتی جیهانیدا، هەروەها هەردوو وڵاتەكەمان پلەی یەكەمیان لە گەشتیاری ئایینیدا لە جیهاندا داگیركردووە بۆیە بەهێزی ڕاكێشانی ئابووری و سوودە ڕێژەییەكانی ئەو دوو ئابووری گەورە، عێراق و سعودیە، بێ گومان دەبنە هۆی پەیوەندییەكی بەرزی ئابووری بەیەكەوە، بەتایبەتی لە دوو بواری سەرەكی وەبەرهێنان، كە بریتین لە بوارە پیشەسازی و دیجیتاڵییەكان، و بوارەكانی دیكەی پێشكەوتنی ئابووری.”
ئاماژەی بەوەشكرد، "دۆزینەوەی ناوەندەكانی بەهێزی هەردوو وڵاتی دراوسێ پاڵدەنێت بۆ یەكخستنی بازاڕەكان و چالاكییە ئابووری و وەبەرهێنانە هاوبەشەكان، كە پایەكانی هێزن كە لەلایەن سەرۆكوەزیرانەوە دەستنیشانكراون لە داڕشتنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتەكەماندا".
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: "ئەو سەقامگیری و گەشەی ئابوورییەی كە شانشینی زیاتر لە نیو سەدەی ڕابردوودا شاهیدی بووە، كە یارمەتی داوە بۆ بەدەستهێنانی خۆشگوزەرانی ئابووری لە دوو ئاراستەدا. یەكەمیان هەمەچەشنكردنی ئابووری بەرزە لە دەرەوەی كەرتی وزە و چوونە ناو جیهانی پیشەسازی بەرهەمهێنانەوە ، و دووەمیان یەكگرتنە بە ئابووری جیهانی بەپێی نوێترین تەكنەلۆژیا و دەرفەتەكان بۆ پێشكەوتنی ئابووری ".
ئاماژەی بەوەشكرد: شاراوەیی نییە كە شانشینی سعودیە ئەمڕۆ پێگەیەكی زۆر دیار لە بواری كۆنترۆڵكردنی چۆنایەتی بەسەر بەرهەمەكانی و سەرجەم پێداویستییەكانی بەرهەمهێنانی گەشەپێداندا داگیركردووە و تایبەتمەندییەكانی بەرهەمهێنانیش لە ئاستە یەكەمەكانی جیهاندایە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: “بۆیە عێراق و ئایندەی ئابوری، كە لەسەر بنەمای دیدگای پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان و دەستپێكردنی كاركردن تێیدا، جگە لە چالاكیی بازاڕی نیشتیمانی، ئەوەیە زۆر پێویستیان بە هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو ئابووری دراوسێ هەیە بە شێوەیەك كە ببێتە هۆی سوود و بەرژەوەندی هاوسەنگی هاوبەش”.
لە كۆتاییدا وتی: لە ژێر ڕۆشنایی ئەوانەی سەرەوە، حەتمییە كە هێزەكانی بازاڕی كێبڕكێ، وەبەرهێنان، مۆدێرنیزاسیۆنی تەكنەلۆژی و گواستنەوەی ئەو زانیاریانەی كە لە ئابوورییەكی گەورەی وەك ئابووری سعودیەدا بەردەستن، پاڵ بنێن بۆ بنیاتنانی بناغەیەكی تۆكمەی درێژخایەن بەرژەوەندییە ئابوورییە ستراتیژییەكان و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێمان”.