ئەمڕۆ... چوار یاری لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەكان بەرێوە دەچێت

وەرزش
  • 8-12-2023, 13:47
  • +A -A

    بەغدا - INA 
    ئەمڕۆ هەینی، چوار یاری لە یاریگاكانی بەغدا و نەجەف لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەكانی تۆپی پێ بۆ وەرزی ئێستای (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بەڕێوەدەچێت.
     پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕایگەیاند، “یەكەم یاری  لە نێوان یانەكانی  كەرخ و كەربەلا لە یاریگای ئۆڵۆمپی كووت لە كاتژمێر دوو و نێو پاشنیوەڕۆ بەرێوە دەچێت ، هەروەها  ئامانات بەغدا، لەگەڵ یانەی نەفت، بە سەرۆكایەتی ناوبژیوان ئەحمەد كازم یاری دووەم ئەنجام دەدەن.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "كاتژمێر حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ یاریگای ئۆڵۆمپی نەجەف میوانداری یاری یانەی شۆرتە لەگەڵ یانەی زاخۆ دەكات، بە سەرۆكایەتی ناوبژیوان موهەند قاسم ساری، لە بەرامبەردا لە كاتژمێر نۆ و نێوی ئێوارە و  بە سەرۆكایەتی ناوبژیوان یوسف سەعید یانەی زەورا لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی دهۆك دەبێتەوە  ”.