سەرۆك كۆمار بۆ دادوەر زێدان تەئكید لە گرنگی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە پاراستنی هەڵبژاردنەكاندا دەكاتەوە

سیاسی
  • 7-12-2023, 20:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: لەسەر گرنگی ڕۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە پاراستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، و هاوكات سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان ئاماژەی كرد: بە پێویستی هەماهەنگی نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری سەبارەت بە پەسەندكردنی ئەو یاسایانەی كە خزمەت بە هاووڵاتیان دەكەن.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆشكی بەغداد، پێشوازیكرد لە دادوەر فایق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.
    ئاشكراشیكرد: لەدیدارەكەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و چۆنیەتی بەرجەستەكردنی دادپەروەری و سەربەخۆیی دادوەری و پتەوكردنی بنەمای سەروەری یاسا كرا و جەختیان لە پێویستی هەماهەنگی و بەهێزكردنی یەكخستنی نێوان دەسەڵاتە دەستوورییەكان كردەوە.
    هاوكات سەرۆك كۆمار تەئكیدی لە گرنگی ڕۆڵی دەسەڵاتەكانی دادوەری كردەوە لە پاراستنی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاكان بە شێوەیەك كە ڕێوشوێنی پاكی و بێگەردی هەڵبژاردنەكان دەستەبەربكات.
    هەروەك سەرۆك كۆمار، ئاماژەی بە هەماهەنگییەكی بەرهەمدار كرد لە نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەتایبەتی لە بواری داڕشتنی یاساكانی پەیوەست بە پێداویستییەكانی خەڵك و بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و كەمكردنەوەی پێشێلكارییەكان لەسەر بودجەی گشتی.
    لە بەشێكی تری بەیاننامەكەدا هاتووە، كە هەر لە دیدارەكەدا پێداچوونەوەیان بە ئەنجامەكانی سەردانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ ئیمارات و بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كەشوهەوا (COP28) و لوتكەی كۆمەڵەی(  +G77 (China لە دوبەی كرد.
    لەلای خۆیەوە دادوەر فایق زێدان، جەختی كردەوە لەسەر پێویستی هەماهەنگی و ڕاوێژكردن لە نێوان سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا سەبارەت بە پەسەندكردنی ئەو یاسایانەی كە خزمەتی خەڵك و بەرژەوەندییەكانیان دەكەن و كۆمەڵگەكەمان لە تاوان و دیاردە نامۆكان دەپارێزن. 
    هەروەها سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ستایشی سەردانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ ئیمارات و بەشداریكردنی لە كۆنفرانسی لوتكەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كەشوهەوا كرد ، لە خولی بیست و هەشتەمیندا،  و داوای لە بەڕێزیان كرد بۆ دامەزراندنی كۆمەڵەیەكی هەرێمی كە هەشت وڵاتی كەناراوەكانی كەنداو لەخۆ بگرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا.