بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق، باسیان لە بنەما دەستوری و یاساییەكان كرد بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو كێشانەی كە عێراق و ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت .
راگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دادوەر فایق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ، پێشوازی كرد لە ئالینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا باسیان لە بنەما دەستووری و یاساییەكان كرد بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو كێشانەی كە عێراق و ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت.