سەرۆك وەزیران بە كتێب و دەستنوسی بەنرخ پشتگیری حكومەت بۆ مەزارگەی عەلەوییەكان دووپاتدەكاتەوە

سیاسی
  • 7-12-2023, 19:20
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە كتێب و دەستنووسی بەنرخ پشتیوانی حكومەتی بۆ مەزارگەی عەلەوییەكان دووپاتكردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پێشوازیی لە شاندێكی مەزارگەی پیرۆزی عەلەوییەكان كرد، و لەبارەی دوایین ئەنجامی دەستپێشخەریی پشتیوانیكردن لە پاراستنی دەستنووس و بەڵگەنامەكان ئاگاداركرایەوە، و سەرۆك وەزیرانیش كۆمەڵێك لە دەستنووسە دەگمەنەكانی مۆر كرد.
    بەپێی بەیاننامەكە، سودانی تەئكیدیكردەوە، ، لەو پاڵپشتییەی كە بڕیاردراوە كتێبی بەنرخ و دەستنووس و بەڵگەنامەی مێژوویی بۆ خەزێنەی عەلەوییەكان دابین بكرێت، هەروەها ئەو پاڵپشتییە ماددییەی كە لەلایەن حكومەتەوە بۆی تەرخانكراوە، لە باوەڕ بە گرنگی كەلەپوور و زانین و پاراستنی كتێبە دەستنووسەكانەوە سەرچاوە دەگرێت، كە هەندێكیان تەمەنیان زیاتر لە هەزار ساڵە، بۆ ئەوەی توێژینەوەی زانستی و مێژوویی ئاسان بكەن و ئەو كەلەپوورە ڕۆشنبیرییە بەنرخە بپارێزن كە نوێنەرایەتیان دەكەن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا شاندی مەزارگەی عەلەوییەكان پێزانینی خۆیان بۆ دەستپێشخەری پشتیوانی سەرۆك وەزیران دەربڕی، كە لە ئەنجامدا دوو هەزار و 775 دەستنووسی كڕی، بەمەش كۆی ئەو دەستنووسانەی لە خەزێنەی عەلەوییەكاندا هەڵگیراون گەیشتە 6582 دەستنووس، لە كاتێكدا بەڵگەنامە پارێزراوەكان 2444 بەڵگەنامەی مێژوویین.
    رونیشیكردەوە: شاندەكە سوپاس و پێزانینی بەرپرسانی مەزارگە و توێژەران و زانایانی ناو پێشەنگەكانی گەیاند، بۆ ئەو خزمەتەی بە زانست بەدەست هاتووە لە ڕێگەی كۆكردنەوەی دەستنووس و بەڵگەنامە و ئاسانكاری بۆ خوێندكاران و كەسانی فەزیلەتمەند لە گەیشتن بە هەوڵە زانستی و توێژینەوەكانیان .