بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بە بۆنەی ڕۆژی سەركەوتن، بڕیاریدا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دەوامی فەرمی بكرێتە پشوو.
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا كە ڕۆژی یەكشەممە 10ی كانونی یەكەمی 2023، بەبۆنەی ڕزگاركردنی خاكی عێراق لە دەستی چەتەكانی تیرۆریستی داعش (رۆژی سەركەوتن) دەوامی فەرمی بكرێتە پشوو.