سەڵاحەدین - INA - فلیح عوبێدی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پڕۆژەی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەكانی باكوور وادەی تەواوبوونی بەدەست هێنراو و وادەی كارپێكردنی یەكەی پاڵاوتنی دیاریكرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە كورەی پاڵاوتن گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی تەواوبوونی بە ڕێژەی تەواوكردنی 90% .
بەڕێوەبەری پڕۆژەكە هادی ساڵح زاهیر، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەڵمەتی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەنكردنەوەی پاڵاوگەی باكوور بەردەوامە، بەو پێیەی كارەكان بە خێرایی بەرەوپێش دەچن و گەیشتوونەتە قۆناغە پێشكەوتووەكان، لەگەڵ ڕێژەی تەواوبوونی كورەی پاڵاوتن كە گەیشتووەتە 90%ی كۆكردنەوە و دروستكردن، لە ئێستادا ئێمە لە كۆتایی قۆناغەكانی تەواوكردنی كورەكەین.
وتیشی: ئەو پلانەی كە لەلایەن كارگێڕی پڕۆژەكە و كارگێڕی كۆمپانیاكە داڕێژراوە لە ئێستادا لە چوارچێوەی پلانەكەیدا بەردەوامە، بەو پێیەی پلانەكە گەیشتووەتە قۆناغی زۆر پێشكەوتوو، هەروەها دوو كورەی نوێ بۆ یەكەی هایدرۆجین دانراون، لەگەڵ قۆناغەكانی تەواوكردنی دەگاتە 90% ، هاوكات باقی یەكەكان، وەك وزە و خزمەتگوزارییە تەكنیكییەكان گەیشتوونەتە ڕێژەیەكی پێشكەوتووی تەواوكردنی 80%.
رونیشیكردەوە: قۆناغەكانی كاركردن لە چوارچێوەی پلان بۆ داڕێژراودا دەبێت، بەو پێیەی لە ئێستادا زۆر كاردەكەین بۆ بەڕێوەبردنی یەكەی پاڵاوتن لە كۆتایی ئەمساڵدا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد