مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد

سیاسی
  • 7-12-2023, 15:34
  • +A -A

    هەولێر -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد. 
    نووسینگەی راگەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیندراوێكدا كەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە : 
    "ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد بەبۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی".
    بە پێی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، "مەسرور بارزانی، سوپاسی باڵیۆزی ئوسترالیای كرد بۆ هەوڵ و كاركردنی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، هیوای سەركەوتنیشی لە ئەركی داهاتووی بۆ خواست".
    هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هانووە كە: "باڵیۆزی ئوسترالیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارەكانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا دەربڕی"، هەر لەكۆبوونەوەكەدا، دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و جەخت لە پێویستیی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كرا بۆ ئەوەی چیتر ستەمیان لێ نەكرێت و مافەكانیان پێشێل نەكرێت".