بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە كە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان بەشدار دەبێت لە گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری بۆ ناوچەكە و جیهان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران پێشوازی لە ڕەشاد نەبییەڤ وەزیری گەشەپێدانی دیجیتاڵی و گواستنەوەی كۆماری ئازەربایجان كرد، كە سەردانی عێراق دەكات بۆ بەشداریكردن لە سێیەمین كۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئازەربایجان، بە یاوەری شاندێك بازرگانانی ئازەربایجان.
لەراگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە "لە میانی دیدارەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ كرا، هاوكاریی هاوبەشیش لە بوارەكانی وزە، پەروەردە، پەیوەندی، ژێرخانی ئابووری، نیشتەجێبوون، پیشەسازی بەرگری بەهێزتر بوو".
ئاماژەی بەوەشكرد، "پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كە هەنگاوی بەرجەستەنی باش بەخۆیانەوە دەبنین، ئاماژەی بەوەشكرد، "پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، كە هاوكار دەبێت لە گەیشتن بە گەشەپێدانی ئابووری بۆ ناوچەكە و جیهان".
سودانی دەستی خستە سەر "ڕووداوەكانی غەززە"، ستایشی "هەڵوێستی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد لە كاراكردنی مادەی ٩٩ی میساقی نەتەوە یەكگرتووەكان، داوای لە وڵاتانی ئیسلامی كرد پشتیوانی لەم دەستپێشخەرییە بكەن".
لای خۆیەوە وەزیری میوان “سڵاوی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆك كۆماری ئازەربایجان، و خواستی وڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ عێراق، و خواستی بەشداریكردنی كۆمپانیا گەورەكانی ئازەربایجان لە ئابووری عێراقدا” گەیاندە سەرۆك وەزیران، جەختیكردەوە “ ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ وەرگرتنی خوێندكارانی عێراقی بۆ خوێندن لە ئەكادیمیا سەربازییەكان لەسەر حیسابی حكومەت”.