بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ڕایگەیاند، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی، پلانی دەستەبەركردنی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی پەسەندكردووە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە پلانەكە رێگا بڕین و قەدەغەكردن هاتووچوو لە خۆ ناگرێت .
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوا قەیس محەمەداوی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: “هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان جیاوازییەكی ڕیشەیی لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا هەیە”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە “بەپێی پلانەكە و دوای ڕەزامەندی فەرماندە -سەرۆكی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی ، كاردەكەین بۆ ئەوەی هیچ رێگا بڕین و قەدەغەكردنی هاتوچوو لە خۆ نەگرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "جموجۆڵی هاوڵاتیان ئاسایی دەبێت، تەنها ئەوە نەبێت كە پشووی فەرمی دەبێت"، ئاماژەی بەوەشكرد "پلانەكە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە سەرجەم پارێزگاكان ناگرێتەوە، بەڵام بەپێی داتا و پێشهاتەكانی سەر زەوی، ڕەنگە هەبن حاڵەتێكی دیاریكراو كە پێویستی بە قەدەغەی هاتووچۆ هەیە لە ناوچەیەكی دیاریكراو، ناوەندێكی هەڵبژاردن، یان قەزایەك" .
جەختیشی لەوە كردەوە "هەموو ئەو فەرمانانەی كە لە لیژنەی باڵای ئاسایشەوە بۆ هەڵبژاردن و لیژنە لاوەكییەكان گەیشتوونەتە سەركردەكان، سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، داخستنی فڕۆكەخانەكان یان دەروازە سنوورییەكان، یان قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی ڕێگاكانی نێوان پارێزگاكان ناگرێتەوە"، ئاماژەشی بەوەدا كە "ئەو پلان بۆ ئەم هەڵبژاردنانە پەیامێك دەدات سەبارەت بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ئاسانكاری دەكات جموجۆڵی هاوڵاتیان، چ بۆ هەڵبژاردن بێت یان بۆ بەرژەوەندی كەسی خۆیان".
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست