غزی: كارنامەی حكومەت بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانكاری دیجیتاڵی گشتگیر پێشكەوتنی بەرجەستەیە بەخۆیەوە بینوە

سیاسی
  • 7-12-2023, 10:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، حەمید نەعیم غزی، ئەمڕۆ پێنجشەممە پشتڕاستی كردەوە كە كارنامەی حكومەت بۆ بەدەستهێنانی گۆڕانكاری دیجیتاڵی گشتگیر پێشكەوتنی بەرجەستەیە بەخۆیەوە بینوە.
    ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، “غزی سەردانی سەنتەری داتای نیشتمانی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد، بۆ بەسەركردنەوەی پڕۆژە ئەلیكترۆنییە نوێیەكان،  و لە كاتی سەردانەكەدا، كورتەیەك لە كارپێكردنی تاقیكردنەوەی ئەپڵیكەیشنە نوێیەكانی حكومەت كە سەنتەرەكە بەنیازە بەم زووانە بیخاتە بازاڕەوە، خزمەتگوزاری پەیام و پەیوەندیكردن لە چوارچێوەی ژینگەیەكی سەلامەتی نیشتمانیدا پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكات ئاگاداركرایەوە."”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، " غزی گەشتێكی بە بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كرد، هەروەها لە ستافی ئەندازیاری و تەكنیكی كۆمەڵێك پێشنیاری بیست كە پەرە بە كارەكان دەدات و هۆشیاری گشتی زیاد دەكات لە خزمەتگوزارییە حكومییەكان كە لە ڕێگەی پۆرتاڵی ئەلیكترۆنی ئورەوە پێشكەش دەكرێن".