دوو گەشتیار بە بڕێك مادەی هۆشبەرەوە لە دەروازەی شەلامچە دەستیركران

ئەمنی
  • 6-12-2023, 20:34
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستگیركردنی دوو گەشتیار كە بڕێك ماددەی هۆشبەرییان پێبوو لە دەروازەی شەلامچە ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری شەلامچە توانی دوو گەشتیاری بیانی كە بڕی (400) گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵیان پێبوو دەستگیر بكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكە لەلایەن ئەندامانی بنكەی پۆلیسی گومرگ و ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیمان و هێزی پاراستنی دەروازەكان و فەرمانگەی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ئەنجامدراوە.
    ئاشكراشیكرد: ڕاپۆرتی دەستگیركردن ئامادەكراوە و تۆمەتبار و كەلوپەلەكانی دەستبەسەرداگیراو ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی گومرگی شەلامچە كران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی گونجاو.